ئەڵقەی 2 -پۆدکاستی چاوگ
پۆدکاستی چاوگ، یەکەم پرۆژەی لەو جۆرەیە بەزمانی کوردی. کە بەرنامەیەکی وتوێژی زانستی سووکەڵەیە. دوور لە قەیدی فەرمی ڕۆژنامەوانی. ئامانجی ئەم بەرنامەیە پێدانی ئامۆژگاری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەکارهێنەر. هەروەها ناساندنی دیوێکی تری ئەم دنیایەیە بە مرۆڤی کورد. پۆدکاستی چاوگ هەڵدەستێت بە ڕووماڵی ١. بابەت و هەواڵی زانستی و تەکنەلۆجی. ٢. یارییەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی گەمەکردن. ٣. هەروەها هەواڵ و شیکردنەوە لەسەر فلیمەکانی سینەما و قسەکردن لەسەر دراما و زنجیرە جیهانییەکان لە یەکەم ئەڵقەدا، بە هاوبەشی لەگەڵ سێ کەسی ئەو بوارە بەڕێوەدەبرێت. کە بریتین لە: زەند حوسێن: چالاکی بواری ئایتی و هەواڵنوس لە کوردئایتی گرووپ و شارەزا لە ئامێرەکانی سەتەلایت و دریمبۆکس بڕوا عوسمان: وەرگێڕ و چالاک لە بواری ئایتی و بەرنامەسازی لە چاوگ و کوردئایتی گرووپ و وێبچن. ئاسۆ هاشم: شارەزا لە یارییەکانی کۆمپیوتەر و خولیای فلیم و دراما جیهانییەکان